گۆڕان یادێکی جیاواز بۆ ساڵیادی نەوشیروان مستەفا سازدەکات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

نەوشیروان مستەفا ڕێکخەری پێشووی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لە ١٩ ی ئایاردا شەشەمین ساڵیادەکەی بۆ ئەنجام دەدرێت.

ئەرکان ڕەئوف سەرپەرشتیاری ڕێورەسمی ساڵیادی نەوشیروان مستەفا لە لێدوانێکدا بە هاوڵاتی وت: کۆبونەوەیەک ئەنجامدەدەین و پێشنیازەکان بۆ چۆنییەتی بەڕێوەچونی ساڵیادەکە دەخرێنە ڕوو."

وتیشی، "پێشنیازێک هەیە ئەمساڵ بەڵگەنامەو دیکیۆمێنتی نەوشیروان مستەفا جگە لە کتێبەکانی لە ساڵیادەکەیدا نیشانی سەردانکەرانی مەزارەکەی بدەین"

نەوشیروان مستەفا لە ١٩٤٤ لە سلێمانی لەدایکبووەو دوای پەنجا ساڵ خەبات لە ١٩ ی ئایاری ٢٠١٧ کۆچی دوایی کرد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار