چیا نەوشیروان مستەفا لەسەر وەرگرتنی پۆستی ڕێکخەری گشتی گۆڕان، زانیاری بۆ هاوڵاتی ئاشکرادەکات

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
چیا نەوشیروان مستەفا بۆیەکەمجار لەسەر بەشداریکردنی لەبەرێوەبردنی بزووتنەوەی گۆڕان و پۆستی ڕێکخەری گشتی بۆ هاوڵاتی دەدوێت.
چیا نەوشیروان مستەفا لەگفتوگۆیەکدا لەگەڵ سەرکۆ جەمال ڕۆژنامەنوس لەڕۆژنامەی هاوڵاتی ، باسی لەو دەنگۆیانە کرد کەلەسەر وەرگرتنی پۆستی ڕێکخەری گشتی گۆڕان لەلایەن ناوبراوەوە بڵاوبوونەتەوە، ئاماژەی بەوەکرد لەئایندەیەکی نزیکدا لەسەر ئەو پرسە و پرسەکانی دیکەی پەیوەست بەگۆڕان و هەرێمی کوردستان قسەی خۆی دەبێت، پەردەش لەسەر هەموو ناڕوونیەکان هەڵدەماڵێت.
لەسەر بێدەنگی ناوبراو، چیا نەوشیروان مستەفا ڕونیکردەوە بەمزووانە لەدیدارێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەنوسان وەڵامی سەرجەم پرسیارەکان دەداتەوە.
لەدوای کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا کە ئەمڕۆ شەش ساڵ بەسەریدا تێپەڕی چەندین جار دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە چیا نەوشیروان مستەفا دەیەوێت ڕۆڵی هەبێت لەناو گۆڕان دا و چاویشی لەپۆستی ڕێکخەری گشتییە.
