کەشناسی: بارانبارین بەردەوام دەبێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان بە شێوەیەکی گشتی ئاسمانی هەرێم هەوری باراناوی دەبێت و هەورە بروسکەی لەگەڵدایە، سبەی یەکشەممەش ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران لە هەندێک ناوچەدا و هەورە تریشقەشی لەگەڵدایە.

بەشی پێشبینییەکانی کەشناسی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رایگەیاند، ئەمڕۆ بە شێوەیەکی گشتی ئاسمانی هەرێمی کوردستان هەوری باراناوی دەبێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵدایە، هەندێک جار بارانبارین بە لێزمە دەبێت. پلەکی گەرما نزم دەبێتەوە بە (5 تا 7) پلەی سیلیزی بە بەراورد لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی رایگەیاندووە، سبەی یەکشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران لە هەندێ ناوچەدا و هەورە تریشقەشی لەگەڵدایە، لە دوای نیوەرۆ کاریگەری بارانبارین کەمتر دەبێت لە هەندێک ناوچە بە شێوەی نمە باران دەبارێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 30
سلێمانی: 27
دهۆک: 27
کەرکوک: 33
هەڵەبجە: 31
زاخۆ : 28
سۆران: 26
گەرمیان: 36

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار