کەشناسی: لە هەندێک ناوچە بارانبارین بەردەوام دەبێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئەو ناسەقامگیریەى ڕوى لە ناوچەکە کردوە بەردەوامى دەبێت لە سەنتەری شارەکان باران دەبارێت، سبەینێش ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاویەکان نیمچە هەور دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان نیمچە هەور و هەندێک کات و ناوچە هەورى تەواو  دەبێت، سەبارەت بە پێشبینى باران ئەم ناسەقامگیریەى ڕوى لە ناوچەکەمان کردوە بەردەوامى دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان و شاخاوییە بەرزە سنوریەکان هەندێک کات ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لەگەڵ باران بارین بەشێوە تاوە باران و نمە باران.

کەشناسی پێشبینی دەکات کەشوهەوای سەنتەرى پارێزگاکان بەمشێوەیە دەبێت:

سەنتەرى پارێزگاى هەولێر ئەگەرى کەمێک نمە بارانى پچڕپچڕ و لە ناوچەى جیا جیا هەیە، سەنتەرى پارێزگاى سلێمانى و دهۆک لە پاش نیوەڕۆ لە هەندێک ناوچەى باران دەبارێت، پارێزگاى هەڵەبجە لەسەر هەندێک ناوچە شاخاوییەکانى نمە باران دەبێت، پارێزگاى کەرکووک ئاسمانى نیمچە هەور دەبێت .پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (1-2) پلە  بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

لەبارەی کەشوهەوای سبەی کەشناسی رایگەیاندووە، سبەی دووشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت بە گشتى.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر:  33 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 26 پلەى سیلیزى

دهۆک: 25پلەى سیلیزى

کەرکووک: 35 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 30پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 16 پلەى سیلیزى

زاخۆ:  31 پلەى سیلیزى

سۆران:  28 پلەى سیلیزى

گەرمیان:  36 پلەى سیلیزى

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار