کە*جە*کە لەبارەی دۆخی مەخمور راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

کە*جە*کە دەڵێت، " پێگەی ئەو کەسانەی لە کەمپەکە دەژین، پەنابەری سیاسیە و پێویستە بەو پێیە مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت. بانگەشەکانی دەوڵەتی تورکیا لەبارەی کەمپی پەنابەرانی مەخمور راست نین.

کەمپی مەخمور، کەمپێکی مەدەنییە. ئەو کەسانەی تێیدا دەژین، بەهۆی زوڵمی دەوڵەتی تورکیا، لەسەر ماڵ و زێدیان ئاوارە بوون، بەڵام بە ئیرادە و تێکۆشانێکی بەهێز لەدژی سەختیەکان تێدەکۆشن".

هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کە*جە*کە لەبارەی گەمارۆی سەر کەمپی پەنابەرانی (مەخمور) راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "دەوڵەتی عێراق، هەوڵی گەمارۆدانی کەمپی مەخور دەدات و ئەمەش لە کەمپەکە ئاڵۆزی دروست کردووە. دەگوترێت کە ئاڵۆزی لەنێوان خەڵکی کەمپەکە و هێزەکانی دەوڵەتی عێراق بەردەوامە و دوو وڵاتپارێز بریندار بوون. هیوادارین کە دوو وڵاتپارێزە بریندارەکە بە زوترین کات چاک ببنەوە.

دەوڵەتی عێراق پێویستە کۆتایی بە گەمارۆی سەر کەمپی پەنابەرانی مەخمور و ئاڵۆزیەکان بهێنێت. دەوڵەتی عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، نابێت هێزی سەربازی، گەمارۆ و سەپاندن بەکاربهێنێت، پێویستە دیالۆگ بە بناغە وەربگرێت."

هەروەها باسی ئەوەش دەکات: " پێگەی ئەو کەسانەی لە کەمپەکە دەژین، پەنابەری سیاسیە و پێویستە بەو پێیە مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت. بانگەشەکانی دەوڵەتی تورکیا لەبارەی کەمپی پەنابەرانی مەخمور راست نین. کەمپی مەخمور، کەمپێکی مەدەنییە. ئەو کەسانەی تێیدا دەژین، بەهۆی زوڵمی دەوڵەتی تورکیا، لەسەر ماڵ و زێدیان ئاوارە بوون، بەڵام بە ئیرادە و تێکۆشانێکی بەهێز لەدژی سەختیەکان تێدەکۆشن. بە دەیان ساڵە کەمپی مەخمور، لە چوارچێوەی یاساکانی نەتەوە یەکگرتووەکاندا لەبارەی پەنابەران، بووەتە خاوەن پێگەیەکی فەرمی. واتە کەمپی پەنابەرانی مەخمور، لە رووی یاساییەوە لەژێر پاراستنی دەوڵەتی عێراقدایە."

کە*جە*کە دەڵێت، " پێویستە حکومەتی عێراق بەگوێرەی بانگەشە ناراستەکان نەجووڵێتەوە. پێویستە کێشەکان لە رێگەی دیالۆگەوە لەگەڵ خەڵکی کەمپەکە و بە قسە و گفتوگۆ چارەسەر بکات. ئێمە بڕوامان وایە کە مرۆڤ دەتوانێت کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەر بکات. هیوادارین کە هەڵوێستێک لەم چوارچێوەیەدا بە بناغە بگیرێت و کێشەکە چارەسەر ببێت. بانگەوازیمان بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان و دەزگا نێونەتەوەییەکان ئەوەیە کە لەدژی سەپاندنی فشارەکان بەهۆی دەوڵەتی تورکیاوە، بەرپرسیاری خۆیان جێبەجێ بکەن.

بەر لەوەی دۆخەکە ئاڵۆزتر ببێت و شەڕ رووبدات، پێویستە دەوڵەتی عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان بەرپرساری خۆیان جێبەجێ بکەن. هەروەها پێویستە گەلی کورد و هێزە دیموکراتەکان، پشتگیری لە خەڵکی مەخمور بکەن کە مافەکانیان رەوایە و رێگە بە هەوڵی تێکدەری نەدەن و خەڵکی مەخمور بە تەنیا جێمەهێڵن. پشتگیری گەلی کورد و لایەنە دیموکراتیەکان بۆ کەمپی مەخمور زۆر گرنگە."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار