هێمن هەورامی: بە مەرجێک ئامادەین دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان بۆ سبەی دوابخرێت

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئامادەن کۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان بخەنە سبەینێ بە هەمان بەرنامەی کاری ئەمڕۆوە بەمەرجێک د. رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمان ئامادەبێت رایبگەیەنێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 22ـی ئایاری 2023، هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا قسەیکرد و ئاماژەی بەوەکرد، خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بۆ ئەوە درێژکراوەتەوە "زەمینەسازی یاسایی و سیاسی بکرێت و لەبەر ئەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی 18ـی تشرینی دووەمی 2023ـی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەستینشانکردووە، کەمتر لە شەش مانگ بۆ ئەو ماوەیە ماوە".
وتیشی، "لەپێناو ئەوەی سازانی زیاتر لەنێوان لایەنە سیاسییەکاندا بکرێت، ئامادەن دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان بۆ سبەی دوابخرێت، "بەمەبەستی ئەوەی کۆمیسیۆن کارا بکرێتەوە و خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردن بکرێت، بە زیادكردنی ئهو گۆڕانكارییانهی له پۆستهكانی حكومهت و پهرلهمان پێویستن. بەمەرجێک ئێستا سەرۆکی پەرلەمان رابگەیەنێت دانیشتنەکە بۆ سبەی سێشەممەیە بەهەمان بەرنامەی کاری دانیشتنی ئەمڕۆ."
ئەوەشی ڕونکردەوە ، "یەکێتی شەریکێکی ئەساسییە لەم وڵاتەدا و ئێمە هەمو هەوڵێکمانداوە و ساڵ و نیوێکە، ئێستا لەبەردەم دو ئەگەرداین، یەکەم، کۆمسیۆن کەمتر لە شەش مانگی ماوە و ئەم کۆمسیۆنە وەکو خۆی کارادەکرێتەوە و هەتاوەکو یاساکە هەموارنەکرێتەوە کۆمسیۆن کارەکانی ناکات و هەمومان کۆکین لەسەر ئەوەی کە دەبێت ئەم یاسایە هەمواربکرێتەوە، لە یەک بازنەیی بکرێتە چوار بازنەیی و تۆماری بایۆمەتری عێراق بەکارهێنرێت و ئامارەکانی عێراق بۆ دابەشکردنی هەر 100 کورسیەکەی پەرلەمان هەبێت، ئەمان گرنگن بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان قەوارە دەستوریەکەی پارێزراو بێت چونکە هیچ رون نیە کە دادگای فیدڕاڵی چ جۆرە بڕیارێک لەسەر هەرێمی کوردستان دەدات لە رۆژانی ئایندەدا".
ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ یەکشەممە 21ـی ئایاری 2023، دهستهی سهرۆكایهتیی پهرلهمانى كوردستان له راگەیەندراوێکدا كه ئاراستهی گشت ئهندامانى پهرلهمانی کردووە، ئاماژەی بەوەکردووە، خاڵێکی دیکە بۆ دانیشتنی ئەمڕۆی دووشەممە زیادکراوە، ئەویش كاراكردنهوهى ئهنجوومهنی كۆمیسیارانە بۆ ماوهى پێنج ساڵ.
