پارتی دەڵێ کۆمیسیۆن کاراکراوەتەوە و یەکێتی رەتیدەکاتەوە

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
فراکسیۆنی پارتی دەڵێ، بە دەنگی 58 پەرلەمانتار و بەبێ دەنگی پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی یەکێتی، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسیی هەرێمی کوردستان کاراکراوەتەوە و فراکسیۆنی یەکێتیش ڕەتی دەکاتەوە.
لەم بارەیەوە زیاد جهبار، له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا له پهرلهمانی كوردستان رایگهیاند، كۆمسیۆن كرا نهكراوهتهوه و فراكسیۆنهكهی رێگهی له كارێكی نایاسایی گرتووه.
وتیشی، سكرتێری پهرلهمانی كوردستان رۆڵێكی خراپ دهگێڕێت.
ئهوهشی خستهڕوو"دهیانهوێت كۆتایی به بهكارهێنانی پێكهاتهكان بهێنن و ههركاتێك تهبایی ههبووبێت، فراكسیۆنی پارتی تێكیداوه."
کۆبوونەوەی ئەمڕۆ دووشەممە 22ـی ئایاری 2023ـی پەرلەمانی کوردستان بە ئاڵۆزی دەستیپێکرد، کاتێک دوێنێ بەبێ رەزامەندیی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن لەلایەن جێگری سەرۆک و سکرتێری پەرلەمانەوە خرایە بەرنامەی کارەوە.
سەرەتای کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ دوای دروستبوونی ئاڵۆزی، رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەکەی دواخست، بەڵام هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمان رەتیکردەوە کۆبوونەوە دوابخرێت و کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی خستە دەنگدانەوە.
فراکسیۆنی پارتی دەڵێت بە دەنگی 58 پەرلەمانتار و بەبێ دەنگی پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی یەکێتی، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسیی هەرێمی کوردستان کاراکراوەتەوە و فراکسیۆنی یەکێتیش ڕەتی دەکاتەوە.
هاوکات سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانیش ڕایگەیاند، دانیشتنەکەی ئەمڕۆ مردووەو مردوش زیندوو ناکرێتەوە.
