سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان: دەرەنجامەکانی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان یاسایی نین

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
نوسینگەگەی ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە، بەرنامەی دانیشتنی ژمارە (4)ی رۆژی دووشەممە 22/5/2023 کە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەژێر رۆشنایی ئەو دەسەڵاتەی لە بڕگەی سێیەم لە ماددە (18) لە پەیڕەوت ناوخۆ پێیدراوەو تێیدا هاتووە (کردنەوەی خول و دانیشتنەکانی پەرلەمان و سەرۆکایەتیکردنیان، کۆتاییپێهێنان و دواخستنیان، دەستنیشانکردنی کاتی ئەنجامدانیان) دانیشتنی ئاماژە بۆ کراوی سەرەوە دواخراوەو کۆتایی پێهات.
نوسینگەی سەرۆکی پەرلەمان ڕاشیگەیاند "لێرەوە ڕایگدەیەنین هیچ دەرئەنجامێکی ئەو دانیشتنە دوای دواخستنی بەهای یاسایی و پەیڕەوی نابێت."
دەشڵێت، " بەپێی بڕگەی (11)ی ماددەی (18) دەسەڵاتی واژووکردنی سەرجەم نووسراوەکانی پەرلەمان تەنها لە دەسەڵاتی سەرۆکی پەرلەمان دایەو بەڕێزیان ئەو دەسەڵاتەی بەکەسی تر نەداوە مومارەسەی بکات، بۆیە هەر نووسراوێک بەبێ واژووی سەرۆکی پەرلەمان بۆ هەر دامەزراوەیەک بنێردرێت هیچ بەهایەکی یاسایی نییە."
ئەمڕۆ پەرلەمانی هەرێمی كوردستان كۆبوویەوە و كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم، یەكێك بوو لە خاڵەكانی بەرنامەی كاری دانیشتنەكە، بەڵام بەهۆی ئەوەی پێشتر سەرۆكی پەرلەمان دژی زیادكردنی ئەو بڕگەیەبوو بۆ دانیشتنی ئەمڕۆ، بۆیە دانیشتنەكەی بۆ كاتێكی نادیار دواخست.
