دوو تۆمەتبار گورچیلەى مرۆڤیان بە 23 ملیۆن دینار فرۆشتوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

پۆلیسى سلێمانى بڵاویکردەوە؛ دوای ئەوەی زانیاری دراوە لەسەر چەند کەسێک کە بازرگانیان بە جەستەى مرۆڤەوە کردوە و کڕین و فرۆشتنیان بە گورچیلەى مرۆڤەوە کردوە بەدواداچونەکانیان لەوبارەیەوە دەستپێکردوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە کە دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانراوە لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەرا و بەهاوكاری بنكەی پۆلیسی ئازادی دوو تۆمەتبار لەسەر ئەو تاوانە دەستگیربكرێن.

پۆلیس دەڵێت: ئەو دوو تۆمەتبارە گورچیلەى مرۆڤیان بە 23 ملیۆن دینار فرۆشتوە و تۆمەتبارەکانیش دانیشتوى شارەکانى هەولێر و بەغداد بون و تەمەنیان (37) ساڵ و (35) ساڵە.

لە ئێستادا بە بڕیارى دادوەر هەردو تۆمەتبارەکە راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار