هاتوچۆی سلێمانی رونكردنەوە دەدات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، "ئەو ئامارەی بڵاوكراوەتەوە كە تەنها لەیەك رۆژدا 285 هەزار سەرپێچی تیژڕەوی ئۆتۆمبێل لەڕێگەی كامێراكانی پۆینت تو پۆینتەوە تۆماركراون راست نیە.

هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لەڕونكردنەوەیەكدا بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویكردەوە، "وەك بەرچاوڕونییەك شەوی ڕابردو ئامارێك بڵاوكرایەوە كە گوایە لە ماوەی 24 كاتژمێردا زیاتر لە 385 هەزار سەرپێچی تۆماركراون، وەك تۆماركردنی سەرپێچییەكان ئامارەكە دروستە، بەڵام لەماوەی 24 كاتژمێردا نییە بەڵكو لە سەرەتای دەستبەكاربونی كۆمپانیای جێبەجێكاری پڕۆژەكەوە بوە و بەشێوەی تێست بوە".

اماژەی بەوەشكردوە، "هیچ كام لەو سەرپێچییانەی كە تۆمار كراون و دەكرێن لەلایەن كامێراكانی چاودێری خێرایی پۆینت تو پۆینت لە ڕێگای تاسڵوجە - دوكان هەژمار ناكرێن لەسەر هیچ شۆفێرێك (واتە وەكو سزای دارایی نە لەهیچ شۆفێرێك سەندراوەو وە نە دەسەندرێت) چونكە لە قۆناغی تێستدایە تا كاتژمێر 8:00ی رۆژی دوشەممە 29ی ئەم مانگە .

ئەوەشیخستەڕو، "ئەو هەڵەیەی كە ڕویداوە لە پێدانی زانیاری بوە لەلایەن فەرمانبەری بەشی ئاماری كۆمپانیای جێبەجێكاری كامێراكان، واتە ئاماری سەرپێچییەكان تەنها لەماوەی 24 كاتژمێردا نەبوە بەڵك و بە درێژایی تێستی كامێراكان بوە لە ساڵی پارەوە تا ئێستا و هەژمار نەكراوە لەسەر هیچ شۆفێرێك".

هاتوچۆی سلێمانی داواشی لە شۆفێران كردوە، پابەندی ئەو خێراییە بن كە بۆیان دیاریكراوە لەسەر شەقامەكان تا بە دوربن لە ڕوداوەكانی هاتوچۆ و سزا داراییەكان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار