وەزارەتی دارایی نوسراوی بەناوەندیکردنی داهاتەکانی دەرکرد
.jpg)
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند وەزارەتەکە بڕیاریداوە داهاتی گشتیی هەرێمی کوردستان بەناوەندی بکرێت و داهاتەکان لە ئەژمێری داخراوی تایبەت دابنرێن.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ (سێشەممە، 23-5-2023) نووسراوێکی بە ناونیشانی "گشتاندنی تایبەت بە ڕێکخستنەوەی دارایی گشتی هەرێمی کوردستان و بەناوەندیکردنی سەرجەم داهاتە گشتییەکان" بڵاوکردەوە، کە واژۆی وەزیری دارایی بەسەرەوە.
دەقی بڕیارەکەش وەک لە نووسراوەکەدا هاتووە ئەمەیە "بڕیاردرا بە رێکخستنەوە و بەناوەندیکردنی داهاتە گشتییەکانی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەک کە گشت داهاتەکان لە ئەژمێری داخراوی تایبەت بە داهاتی گشتی دابنێرن و، بە (ئیشعار) بخرێنە سەر ئەژمێری داخراوی تایبەتی وەزارەتی دارایی و ئابووری.

بابهتی پهیوهندیدار