دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی ئایار دەکرێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دلێر عەبدولواحید، بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراکی هەولێر لەلێدوانێكدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند: لە کۆگاکانمان هەموو خۆراکێک هەیە و ئامادەن، بەڵام تاوەکو وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڕیاری دابەشکردنی بەشەخۆراک نەدات، ناتوانین دەست بە دابەشکردنی بکەین.

بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراکی هەولێر دەشڵێت:لەبارەی کاتی دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی ئایار لەگەڵ وەزارەتی بازرگانیی عێراق قسەیان کردووە و پێیان ڕاگەیاندوون، 27ـی ئەم مانگە دابەشکردنی بەشەخۆراک ڕادەگەیەنن.

 ئاماژەی بەوەشكردوە، بە گوێرەی قسەکانی وەزارەتی بازرگانیی عێراق، هەفتەی داهاتو دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی ئایار دەکەن

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار