یەبەشە: لە هێرشی تورکیادا میوانێکمان شەهید و شەڕڤانێکیش بریندار بووە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

یەبەشە رایگەیاند، لە هێرشی ئەمڕۆی درۆنێکی تورکیادا، کەسێک لە میوانخانەکەیان شەهید بووە و شەڕڤانێکیشیان بریندار بووە.

یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال (یەبەشە) لەبارەی هێرشی ئەمڕۆی درۆنەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر شنگال راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

یەبەشە دەڵێت، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ درۆنێکی دەوڵەتی تورکیا میوانخانەی ئەوانی بۆردومان کردووە. بەوهۆیەوە میوانێکیان شەهید و شەڕڤانێکیش بریندار بووە و وتی، " میوانەکەمان ناوی سەعید ئەشورە و خەڵکی خانەسۆرە."

یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال (یەبەشە) ئەوەی خستەڕوو کە دەوڵەتی تورکیا ماوەیەکی زۆرە هێرشی ئاسمانی لەبەرامبەر شەنگال ئەنجام دەدات و بەردەوامی بە کۆمەڵکوژکردنی خەڵکی ئیزدی دەدات و هێرشەکەی ئەمڕۆش، هەمان ئامانجی دەوڵەتی تورکیا دەخاتەڕوو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار