وەزیری سامانە سروشتییەکان: بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم تەنیا وەڵامی تورکیا ماوە
.jpg)
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزیری سامانە سروشتییەکان ڕایدەگەیەنێت، سەرجەم کێشەکانی نێوان نێوان هەرێم و بەغداد بەرەو چارەسەربوونن و تەنیا لایەنی توركیا ماوە وەڵامی وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم بدات.
کەمال محەممەد ساڵح، وەزیری سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان بەوەکالەت لەبارەی کاتی دەستپێکردنەوەی نەوتی هەرێم کە لە رۆژی 25ـی ئاداری ئەمساڵەوە بە کاریگەریی بڕیاری دەستەی نێوبژیوانیی پاریس راگیراوە، رایگەیاند، "پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا لەسەر دۆسییەی نەوت بەرز دەنرخێنین."
کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەکان بەوەکالەت لەگەڵ د. تۆركیلد بیوگ نێردەی یەكێتی ئەوروپا لە عێراق کۆبوەوە باسیان لە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا لە دۆسیەی نەوت و دەستپێكردنەوەی هەناردنەكردنی نەوتی هەرێم کرد.
لە 25ـی ئادارەوە و بە کاریگەریی بڕیاری دەستەی نێوبژیوانیی پاریس، هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان راگیراوە.
