ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم دوایین پێشھاتەکانی پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق تاوتوێ دەکات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ لە کۆبونەوەى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم دوا پێشهاتەکانى پڕۆەژەیاساى بودجە و چەند پرسێکى دیکە تاوتوێ دەکات.

پڕۆژەیاساى بودجەى گشتی 2023ـی عێراق قەبارەکەى زیاتر لە 199 ترلیۆن دینارە و پشکى هەرێمى کوردستان تێیدا بە رێژەی %12.6 دیاریکراوە کە دوای جیاکردنەوەى خەرجییەکانی سەروەری و حاکیمە و گەشەپێدانی هەرێمەکان، زیاتر لە 16 تریلیۆن و 609 ملیار و 639 ملیۆن و 162 هەزار دینارە. 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی "قوباد تاڵەبانی" جێگری سەرۆک وەزیران بەڕێوەدەچێت و سێ تەوەر لەخۆدەگرێت.

یەکەم تەوەری کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی دوایین پێشهاتەکانی تایبەت بە پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵانی 2023 - 2025.

هەر لە کۆبونەوەکەدا تاوتوێی بەرەنجامى دانانی میکانیزمی پێویست بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری کۆبونەوەی پێشوی ئەنجومەنی وەزیرانی تایبەت بە ڕێکخستنەوەی داراییی گشتی دەکرێت.

هەروەک خستنەڕوی رەشنوسی پڕۆژەیاسای وەزارەتی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان، تەوەری سێیەمی کۆبونەوەکە دەبێت.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار