هاوپەیمانی ئاتا هەڵوەشایەوە و بەشێکی پشتگیری لە کلچدارئۆغلۆ دەکات

10 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئومید ئوزداغ سەرۆکی پارتی سەرکەوتن کە پێشتر هاوپەیمانی سینان ئۆغان بوو، ئاشکرای کرد کە دەنگ بە کەمال کلچدارئۆغلۆ دەدات.

ئەمڕۆ ئومید ئوزداغ سەرۆکی پارتی سەرکەوتن کە لە خولی یەکی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا هاوپەیمانی سینان ئۆغان بوو و کەمال کلچدارئۆغلۆ کاندیدی هاوبەشی ئۆپۆزسیۆن، کۆبونەوە.

دوای کۆبونەوەکە ئومید ئوزداغ بە فەرمی رایگەیاند کە لە خولی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا دەنگ بە کلچدارئۆغلۆ دەدەن. چەند رۆژ لەمەوبەریش پارتی دادپەروەری کە هاوپەیمانی سینان ئۆغان بوو، رایگەیاند کە پشتگیری لە کەمال کلچدارئۆغلۆ دەکات.

سینان ئۆغان کاندیدی هاوپەیمانی ئاتا لە خولی یەکەمدا، پشتگیری خۆی بۆ ئەردۆغان راگەیاندبوو و بەم شێوەیە هاوپەیمانی ئاتا هەڵوەشایەوە و بەسەر هەردوو بەرەی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆندا دابەش بوو.

سینان ئۆغان کاندیدی هاوپەیمانی ئاتا لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا ٥.١٧٪ی دەنگەکانی بەدەست هێنابوو و بەم پێیەش نەیتوانی بۆ خولی دووەم سەربکەوێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار