سێ بازرگانى ماددەى هۆشبەر دەستگیر کران

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هێزەکانی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایش باندێکی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکەن کە لە سێ کەس پێکهاتون و تۆمەتبارێکیان ژنە .

دەزگای ئاسایشی هەرێم لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "دوای دەستکەوتنی زانیاری لەسەر باندێکی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش ، رۆژی 23ی ئەم مانگە هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایش بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەکانی پارێزگای دیالە، لە هەڵمەتێکدا لە سنوری پارێزگای سلێمانی توانرا سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکرێن".

لە ئۆپەراسیۆنەکەدا 1 کیلۆ و 28 گرام حەشیش و 295 گرام کریستاڵ و 6 گرام گەرد دەستیان بەسەردا گیراوە و تۆمەتبارەکانن بەپێی ماددەی 25 لەیاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان، لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە .

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار