پلاسخارت : شەڕی ناوخۆیی لایەنەکان بێزارکەرە
.jpg)
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
جینین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق، پەیامێکی تری ئاراستەی لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان کرد و داوایان لێدەکات، هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا ئەنجام بدەن.
جینین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە لە پەیامێکدا رایگەیاند، "بەردەوامیی شەڕی ناوخۆیی سیاسیی لە هەرێمی کوردستان، بێزارکەرە، دوبارە داوا لە هەمو لایەنەکان دەکەین لە بەرژەوەندی گەل کار بکەن و بە خێرایی زەمینەی هاوبەش بۆ پرسە هەڵپەسێردراوەکانی هەڵبژاردن بدۆزنەوە".
پەیوەست بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان هۆشداری دەدات و دەڵێت، "هەڵبژاردنی باوەڕپێکراو و لە کاتی خۆیدا کرۆکی دیموکراسییە".

بابهتی پهیوهندیدار