لە مانگێکدا زیاتر لە 450 بومەلەرزە لە رۆژهەڵات و ئێران تۆمار دەکرێت

لە پارێزگای ورمێ نزیکەی 50 بومەلەرزە لە مانگێکدا تۆمار کراوە

وێنە؛ زیانەکانی بومەلەرزە لە ناوچەیەکی شاری تەبرێز لە ئێران

2 ساڵ لەمەوپێش



لە مانگێکدا زیاتر لە 450 بومەلەرزە لە ئێران تۆمار دەکرێت کە ژمارەیەکیان گوڕەکەیان زیاتر لە 4 پلە بەپێوەری ریختەر بوە وپارێزگای ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان دووەم پارێزگا بوە کە زیاترین بومەلەرزەی تۆمار کردوە.

ناوەندنی چاودێریی بومەلەرزەی ئێران لە زانکۆی تاران بڵاوی کردوەتەوە؛ لە مانگی گوڵانی ئەمساڵدا لانیکەم 454 بومەلەرزە لە سەرتاسەری ئەو وڵاتە تۆمار کراوە.

لەو مانگەدا 393 بومەلەرزە بە گوڕێ کەمتر لە چوار پلە بە پێوەری ریختەر و 50 بومەلەرزە لە نێوان سێ بۆ چوار ریختەر و 11 بومەلەرزە چوار بۆ پێنج ریختەر تۆمار کراوە.

ئەو ناوەندە ئاماژەی بەوە کردوە؛ پارێزگای خوراسانی باکور بە 66 بومەلەرزە و پارێزگای ورمێ بە 49 بومەلەرزە لە مانگی گوڵاندا زیاترین بومەلەرزەیان تێدا تۆمار کراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار