حکومەتی هەرێم پڕۆژەی دروستکردنی پۆندی هەرەوەزی راگەیاند

2 هەفتە لەمەوپێش
هاوڵاتی
حکومەتى هەرێمى کوردستان، بە هاوکاریى ڕێکخراوى یونیسێف، دەستپێشخەریى "پۆندى هەرەوەزی" بۆ پشتیوانیکردنى ماددی و تەکنیکی لە دروستکردنى پۆندی گلدانەوەى ئاو لە گوندەکانی کوردستان ڕادەگەیەنێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان: ئەو دەستپێشخەرییە کێشەى کەمئاوى و کاریگەرییەکانى وشکەساڵى کەمدەکاتەوە و دەبێتە سەرمایەیەکى نیشتیمانی بۆ گەشەپێدانى کەرتەکانى کشتوکاڵ و گەشتیارى.
باسلەوەشکراوە، "ئەو پۆندانە لەسەر ڕێڕەوە ئاوییەکانى باراناو دروست دەکرێن بە مەبەستی نەهێشتنی زیان و مەترسییەکانی لافاو، هەروەها بوونی سەرچاوەیەکى گرنگی ئاو بۆ کەرتەکانى کشتوکاڵ، گەشتیاری و ئاودێرى."
"ئەو پۆندە هەرەوەزییانە له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێنماییی پۆنده‌كان (ساڵی ٢٠٢٢) به هاوبه‌شی لەنێوان حكومه‌ت، گوندنشین و جووتیاران دروست دەکرێن، بە مەرجێک کە سوودی گشتی لەبەرچاو بگیرێت."
"هه‌رێمی كوردستان، بەهۆی گۆڕانی ئاووهەواوە ڕووبەڕووی گرفت دەبێتەوە، وەکوو دووباره‌بوونه‌وه‌ی وشكه‌ساڵی، كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی ژێرزه‌وی و لێدانی زۆری بیره قووڵه‌كان؛ به گوێره‌ی ڕووپێوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی سه‌رچاوه‌كانی ئاو “نزیكه‌ی ٨٠٠ گوند مه‌ترسیی وشكبوونی سەرچاوەى ئاو و چۆڵبوونیان له‌سه‌ره”.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە" ئەم پرۆژەیە، سنوورێک بۆ هەڵگۆزینی ئاوی ژێرزه‌وی دادەنێت و گلدانەوەى باراناو زیاتر دەکات، دەبێتە هۆکارێکیش بۆ مانەوەی گوندنشینان و چۆڵنەبوونى گونده‌كان."
