سى ئێن بی سى ئەمریکی: هۆکاری هەناردەنەکردنەوەی نەوتی هەرێم رەجەب تەیب ئەردۆغانە

11 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەپێی راپۆرتێکی تۆڕی هەواڵی سى ئێن بی سى ئەمریکی، هۆکاری سەرەکی لەپشت هەناردەنەکردنەوەی نەوتی هەرێم خودی رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیایە.

وەک لە راپۆرتەکەدا هاتووە، دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیھان پەیوەستە بە ئەنجامی خولی دووەمی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیاوە.

ئاژانسی (سی ئێن بی سی) ئەمریکی لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیھانی تورکییەوە بۆ بازاڕەکانی جیھان کە لە ٢٥ ئاداری ئەمساڵەوە راگیراوە و رۆژانە ٤٥٠ ھەزار بەرمیل بووە، تائێستا بەھۆی خەمساردی حکومەتی تورکیاوە دەستیپێنەکردووە و خولی یەکەمی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتەش کە ١٤ی ئەم مانگە بەڕێوەچوو، ھۆکارێکی سەرەکی دەستپێنەکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستانە.

راشیگەیاندووە، بیانووەکەی تورکیا کە بریتییە لە پشکنینی بۆرییەکانی گواستنەوەی نەوت نەک بەھۆی بومەلەرزەکەی چەند مانگی رابردوو زیانی بەرکەوتبێت، بیانوویەکی زۆر لاوازە، بەڵکو راستییەکەی ئەوەیە ئەنجامی خولی دووەمی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا وادەی دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیھانەوە دیاری دەکات و ھۆکارە سەرەکییەش خودی رەجەب تەیب ئەردۆغانە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار