حکومەتی هەرێم: ئەو گۆڕانکارییانە قبوڵناکەین کە کراون لە پرۆژەیاسای بوودجەدا

11 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دەستکاریکردن و گۆڕانکاری لە ماددەکانی 13 و 14ی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق  راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە .

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "بە هیچ شێوەیەک، ئەم ستەمکاری و پێشێلکردنەی مافەکانی خەڵکی کوردستان قبول ناکەین و پابەندی هیچ بڕیارێکی تریش نابین جگە لەو  رێککەوتنەی پێشتر لە گەل حکومەتی بەڕێز سوودانی کراوە."

دەقی راگەیاندراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان

ئەو گۆڕانکاریانەی لە لایەن بەشێک لە ئەندامانی لێژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە رێکەوتی 2023/5/25 دژی هەرێمی کوردستان، لە سەر پرۆژە یاسای بودجە ئەنجام دران ، نادەستوریین و دژی ڕێککەوتنی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵییە و هەروەها دژی پرەنسیپەکانی ڕێککەوتنی حکومەتی ئیدارەی دەولەت و بەرنامەی ئەو کابینەیەیە کە لە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگیان لە سەر دراوە. 
ئێمە وەک حکومەتی هەرێم، بە هیچ شێوەیەک، ئەم ستەمکاری و پێشێلکردنەی مافەکانی خەڵکی کوردستان قبول ناکەین و پابەندی هیچ بڕیارێکی تریش نابین جگە لەو  ڕێککەوتنەی پێشتر لە گەل حکومەتی بەڕێز سوودانی کراوە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان
2023/5/26

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار