مستەفا سەید قادر سەبارەت بەو لایەنگرانەی گۆڕانیان بەجێهێشتووە بۆ هاوڵاتی دەدوێت

11 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە چاوپێكەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی  هاوڵاتی سەبارەت بە ناکۆکییەکانی ئەم دواییەی یەکێتی و پارتی ڕایگەیاند، زەحمەتە لەوكاتەی دیاریكراوە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامبدرێت، دەشڵێت:» دۆخی هەرێمی كوردستان بەرگەی ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن و ململانێی زیاتر ناگرێت».

کلیک لێرە بکەو تەواوی چاوپێکەوتنەکە بخوێنەرەوە

مستەفا سەید قادر لە وڵامی پرسیاری چی دەکەن بۆ ئاشتبونەوەی ئەو لایەنگرانەی گۆڕان کە بەهۆی دەنگەکانی بزوتنەوەکە دورکەوتونەتەوە دەڵێت، " لەم ماوەیەدا هەم پەیامێك و بانگەوازێكمان هەبووە بۆ ئاشتبوونەوە هەم لەگەڵ هاوڕێكانمان لەگفتوگۆداین بۆ ئەوەی بەیەكەوە ئاشت ببینەوە، چونكە ئەو ناكۆكیانەی لەنێوانماندان ئەوەندە قووڵ نین شتی ستراتیژی و نەتەوایەتی نین"

وتیشی "دەكرێت جارێكی دیكە پێكەوە كاربكەین، وەكو وەفایەكیش بۆ كاك نەوشیروان بتوانین ئەگەر گۆڕانیش نەكەینەوە بەهێزەكەی جاران بیكەینە هێزێكی كاریگەر."

هەروەها سەبارەت بە مەسەلەی پۆستی رێكخەری گشتی لەناو گۆڕاندا و هۆکاری یەکلانەبونەوەی بە هاوووڵاتی وت،"رێكخەری گشتی بەهەڵبژاردن دەبێت، ئێمە دەستورێكمان هەیە تا ئەوكاتەی كۆنفرانس دەبەستین ئەو دەستورە هەر هەموارێكی تێدابكرێت یاخود نەكرێت، رێكخەر بەهەڵبژاردن یەكلایی دەكرێتەوە".

باسی لەوەشکردن ،" بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە چاوەڕوانی پرۆسەی ئاشتكردنەوەی هاوڕێكانمان دەكەین بزانین چەند دەتوانین ئاشت ببینەوە ئەوكاتە پێویستمان بەوە دەبێت هەم كۆنفرانس ببەستین و هەمواری دەستورەكەمان بكەینەوە ، ئەوكاتیش هەڵبژاردنێك دەكرێت لەخوارەوە بۆ سەرەوە تاڕێكخەری گشتی گۆڕان."

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار