پێشمەرگە و سوپای عێراق ئۆپراسیۆنێکی ھاوبەش ئەنجامدەدەن

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بە بەشداریی چەند لیوایەکی پێشمەرگە و بە هاوبەشی لەگەڵ سوپای عێراق، ئۆپەراسیۆنێکی فراوان لە سنووری گەرمیان لە بۆشاییە ئەمنییەکانی سنوورەکە دژی چەکدارانی داعش دەستیپێکرد.

ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکەی هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق ئەمڕۆ شەممە، کاتژمێر 05:00ـی بەیانی دەستیپێکرد؛ هەریەکە لە لیواکانی 3، 5، 9، 17 و 711ـی پێشمەرگە تێیدا بەشدارن. 

ئۆپەراسیۆنەکە ئەو ناوچانە دەگرێتەوە کە پێیان دەگوترێت بۆشایی ئەمنی، واتە نە هێزی پێشمەرگەی تێدایە و نە سوپای عێراق.

بەگشتی ئۆپەراسیۆنەکە سنووری قەزاکانی ئیدارەی گەرمیان لە هەرێمی کوردستان، هەروەها قەزاکانی خانەقین و خوورماتوو دەگرێتەوە.

ھاوکات لیوا تەحسین خەفاجی وتەبێژی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراقیش رایگەیاندووە، لەسەرەتای دەستبەکاربوونی حکومەتەکەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆتایی مانگی ١٠ی ساڵی رابردووەوە لە ئەنجامی ھێرش و ئۆپراسیۆنە ئاسمانی و زەمینییەکان، تائێستا ١٥٥ تیرۆریستی داعش کوژراون.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار