کەشناسی هۆشداری دەدات: تاوەباران و بروسکە دەبێت

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان بەزۆری هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بونى تۆز و خۆڵێکی سوک و سبەینێش تاوەباران و بروسکەی کورت خایەن لەناوچە جیاجیاکان بەتایبەتی لەناوچە شاخاویەکانی باکور و رۆژهەڵات.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان بە زۆری هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بوونى تۆز و خۆڵێکی سووک، هەروەها بوونی بروسکە و تاوە بارانی کورت خایەن لە ناوچە جیاجیاکاندا و لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم و شاری دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی باکوور کاریگەری زیاتر دەبێت.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی دەکات، سبەی سێشەممە ئاسمان هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ تاوە باران و بروسکەی کورت خایەن لە ناوچە جیاجیاکان، بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوور و خۆرهەڵات، هەروەها بەردەوامی تۆز و خۆڵ لە زۆربەی کاتەکاندا.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 34 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 33 پلەى سیلیزى
دهۆک: 32 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 36 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 34 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 22 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 33 پلەى سیلیزى
سۆران: 30 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 39 پلەى سیلیزى

