لە پێنج مانگدا 667 کەس لەسەر ماددەهۆشبەرەکان دەستگیرکراون

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، لەماوەی پێنج مانگی رابردوودا 667 کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددەهۆشبەرەکان دەستگیرکراون.
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دامەزراوەکانیان 667 کەسیان بە تۆمەتی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددەهۆشبەرەکان دەستگیرکردووە .
هەروەها دەستیان گرتووە بەسەر 45 کیلۆ و 80 گرام ماددەی هۆشبەر، پێنج سەد و 30 کیلۆگرام حەبی هۆشبەری فەل لە جۆری کاپتاگۆن، دوو هەزار و 774 شیت حەبی هۆشبەر لە جۆری ترامادۆڵ و 70 کیلۆگرام دەرمانچا، کە تێکەڵ کراوە بە ماددەی هۆشبەری جۆری هیرۆین.
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان روونیکردووەتەوە، لەو ژمارەیەی کە دەستگیرکراون، 285 کەسیان بە تۆمەتی کڕین و فرۆشتنی ماددەهۆشبەرەکان دەستگیر کراون کە ژمارەیەکیان گەورە بازرگانن
دەشڵێت،سەرجەم تۆمەتبارانی دەستگیرکراو پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و رەوانەی بەردەم دادوەر کراون.

