ئاسایشى هەرێم سێ کەسی بە تۆمەتی کوشتنی شەس کەس دەستگیر کرد

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، سێ داواکراویان دەستگیرکرد کە کەسیان کوشتوە و لەئێستاشدا لێۆڵینەوەیان لەگەڵ ئەنجامدەدرێت.
دەزگای ئاسایشی هەرێم لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ، لە بازگەی (بانیمەقان) سێ داواکراوی بەڕەگەز عەرەبیان دەستگیرکرد کە لەلایەن دادگاکانی عێراقەوە داواکراوبون بە پێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی.
ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە تۆمەتباران لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی ( 6 ) کەسیان کوشتوە و هەڵاتون و ویستویانە بە ناسنامەى ساختەوە بێنە هەرێمى کوردستان و لە ئێستادا بەپێى ماددەکانى 289 و 298 لە یاساى سزادانى عێراقى راگیراون و رادەستى دادگاى تایبەتمەند دەکرێن.
بەپێى زانیارییەکانى دەزگاى ئاسایشى هەرێم ئەو کەسانەى دەستگیر کراون تەمەنیان 23 ساڵ و 28 ساڵ و 61 ساڵن و دانیشتوى پارێزگاى ناسریەى عێراقن.

