سەرۆکی ئەمریکا نهێنی مردنی کوڕەکەی ئاشکراکرد

11 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

جۆو بایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، دوای ماوەیەک لە مشتومڕێکی بەردەوام، دانی بەوەدانا کە کوڕەکەی بەهۆی شێرپەنجەی مێشکەوە گیانی لەدەستداوە، نەک وەک پێشتر بانگەشەی بۆ دەکرد، لەریزەكانی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق كوژرابێت.

ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆست بڵاویکردۆتەوە، جۆو بایدن دواجار دانی بە هۆکارەکانی مردنی کوڕەکەیدا نا، دوای 11 مانگ لە دوایین لێدوانی پێشوتری كە لە میانەی وتارێکدا بو لە بنکەیەکی ئەمریکی لە ژاپۆن و ئەوكات وتی، "کوڕەکەی لە عێراق لە کاتی شەڕە سەربازییەکاندا کوژراوە".

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، سەرەڕای دانپێدانانی جۆو بایدن بە هۆکارەکانی مردنی کوڕەکەی، بەڵام هێشتا پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە کوڕەکەی بەهۆی عێراقەوە گیانی لەدەستداوە.

سەرۆکی ئەمریکا لە میانەی وتارێکیدا بۆ بنەماڵەی سەربازە کوژراوەکان لە گۆڕستانی نیشتمانی ئارلینگتۆن رایگەیاندوە، "شێرپەنجەی مێشکی کوڕەکەی لە ئەنجامی بەرکەوتنی بە گازە ژەهراویەکان لە عێراقدا دروستبووە، کە بەهۆی غازانەی عێراق کە بونە هۆی چاڵی ئاگرین و لەلایەن هێزەکانی ئەمریکا بۆ ژەهراویکردنی ئاسمانی ئەو وڵاتە بەکارهێندران.

سەرچاوە:New York Post

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار