بلینکن داوا لە تورکیا دەکات دەستبەجێ بە ئەندامبوونی سوید لە ناتۆ ڕازیبێت

11 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن ڕۆژی سێشەممە داوای لە تورکیا کرد بەزووترین کات  ئەندامێتی سوید لە ناتۆ پەسەند بکات و گوتی ئەو وڵاتەی باکور هەنگاوی گرنگی ناوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ناڕەزاییەکانی ئەنقەرە بەرامبەر بە ئەندامبوونی لە ناتۆ.

بلینکن ئەو هەواڵانەشی ڕەتکردەوە کە دەڵێن  به ڕێوه به رایه تی بایدن ڕه زامه ندی تورکیا له سه ر ئه ندامبوونی سوید لە ناتۆ به فرۆشتنی فڕۆکه چه کداره کانی جۆری ئێف 16 به ئەنقه ره ده به ستێته وه.

بلینکن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی سوید لە لولیای باکوری سوید وتی واشنتن بەردەوام دەبێت لە کارکردن بۆ تەواوکردنی ئەندامبوونی  سوید لە ناتۆ تا کاتی  کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆدا کە لە ناوەڕاستی مانگی حەوتدا ئەنجام دەدرێت و تیایدا سەرۆکی وڵاتانی هاوپەیمانێتیەکە کۆدەبنەوە.

"ئێمە پێمانوایە ئێستا کاتی ئەوە هاتووە و هیچ هۆکارێک نییە بۆ ئەوەی بەرەو پێشەوە نەڕۆین"، بلینکن وایوت.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتیشی "هیوادارین ئه م پرۆسه یه له ماوه ی هه فته کانی داهاتوودا ته واو ببێت. ئێمە هیچ گومانێکمان لەوەدا نییە کە دەکرێت و  پێشبینی دەکەین."

ئەم لێدوانانەی بلینکن چەند کاتژمێرێک دوای ئەوە هات کە تورکیا داوای لە سوید کرد ئەو کەسانە دادگایی بکات کە بەرپرسن لە دانانی ئاڵای پەکەکە و ئۆجەلان بۆ سەر بینای پەرلەمان لە ستۆکهۆڵم لە ڕۆژی هەڵبژاردنەکانی تورکیادا کە دەسەڵاتی  تەیب ئەردۆغانی درێژکردەوە.

بە گوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی لە تویتەر بڵاوکرانەوە لە لایەن کۆمیتەی یەکگرتووی سویدی بۆ ڕۆژئاواوە بڵاوکراوەتەوە، کە ئاماژەیەکە بۆ ناوچە کوردییەکانی سوریا، ئاڵای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لەسەر بینای پەرلەمان نیشان دەدات.

وێنەیەکی دیکە کە لەلایەن هەژمارەکەوە بڵاوکراوەتەوە دەقێکی تێدایە کە نووسراوە "ئازادی بۆ ئۆجالان"، کە ئەمیش بە بە پڕۆجێکتەرێک لەسەر بینای پەرلەمانی سوید پشاندراوە.

سوید و فینلەندا ساڵی ڕابردوو داوای ئەندامێتییان لە ناتۆ کرد، ئەمەش دوای داگیرکردنی ئۆکرانیا لە لایەن ڕوسیاوە ، بۆ بە ئەندامبونی وڵاتێکی نوێ لەو هاوپەیمانێتییە  پێویستە هەموو ئەندامانی ناتۆ داواکارییەکە پەسەند بکەن، بەڵام تورکیا و هەنگاریا هێشتا داواکارییەکەی سویدیان پەسەند نەکردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار