ژنێکی 79 ساڵ بە تۆمەتی نوشتە و جادوو دەستگیرکرا

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند بەتۆمەتی ئەنجامدانی سیحر و جادو و فریودانی هاوڵاتیان، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕ ژنێكی تەمەن 79 ساڵیان دەستگیركرد.
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕ تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە هاوڵاتیانی فریودابو كاری سیحرو جادوی ئەنجامدابو.
پۆلیس دەڵێت: لهكاتی دهستگیركردنی تۆمەتبارەکەدا و دوای پشكنینی ماڵەکەى دهستگیراوە بهسهر ژمارهیهكی زۆر نوشتهدا .
ئەوەشیخستەڕو، "تۆمەتبار (ف، ج، ع) تەمەن 79 ساڵ بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.
ئەمە لەکاتێکدایە رۆژی پێنجشەممە 25-05-2023 لە پارێزگای دهۆک ژنێکی تەمەن 56 ساڵ دەستگیرکرا کە بە زیاتر لە 300 دۆلار نوشتەی کردووە.

