تورکیا لە عەفرین دەستی بە دروستکردنی ئۆردوگایەکی دیکە بۆ چەکداران کرد

11 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە ناوچەی شەڕای عەفرین حکومەتی تورکیا دەستی بە دروستکردنی ئۆردوگایەکی دیکە بۆ لایەنگرە سوریەکانی کرد، هەوڵەکانی تورکیا بۆ گۆڕینی دیموگرافیای عەفرین بەردەوامە کە پێنج ساڵە داگیرکراوە.

بەگوێرەی میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان لە گوندی کەفەر رومی سەر بە ناوچەی شەڕای عەفرین، حکومەتی تورکیا دەستی بە دروستکردنی ئۆردوگایەکی نوێی نیشتەجێبوون بۆ خێزانی چەکدارەکان کردووە.

بەگوێرەی زانیاریەکان، ئۆردوگا نوێکە لە ٥٠ باڵەخانەی چوار نهۆمی پێک دێت و بەسەر خێزانی چەکدارەکاندا دابەش دەکرێت.

دەوڵەتی تورکیا تاوەکو ئیستا بە دەیان یەکەی نیشتەجێبوون و ئۆردوگای دروست کردووە و هیچ کوردێکیش سوودمەند نابێت و هەوڵ دەدات، عەفرین لە کورد چۆڵ بکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار