چیرۆکی کوشتنی کچێکی ١٥ ساڵان لە لایەن دایک و باوکییەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە ئاژانسەکانی هەواڵ زانیاری لەسەر کچێکی پانزە ساڵ بڵاوکرایەوە بە ناوی ڕاحلە کە لە گوندێکی نزیک خووی لە رۆژهەڵاتی کوردستان خۆی کوشتووە، بەڵام پاش چەند رۆژ دوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە ئەم کچە لە لایەن دایک و باوکییەوەو کوژراوەو خۆی نەکوشتووە.

بە پێی هەواڵێک کە رۆژنامەی "اعتماد" بڵاوی کردۆتەوە ڕاحلە کچی دووهەمی ئەو خێزانەیەو، لە تەمەنی١٢ ساڵیدا بە زۆر بە شوو دراوە بە پیاوێکی ٢٧ ساڵ .

بە پێی زانیارییەکان ئەم کچە لە دۆخی ژیانی خۆی ناڕازی بووەو ویستوویەتی لە مێردەکەی جیا بێتەوەو بچێت بۆ لای خوشکەکەی لە تاران.

هەربۆیەکە دایک و باوکی ئاگاداری ئەوە دەبن، کچەکایان بانگێشت دەکەنە ماڵەوەو ئەیکوژن. بە پێی زانیارییەکان ، باوکی ئەم کچە، کچەکەی بە بەرچاوی دایکیەوە خنکاندووە.

هاوکات بە پێی راپۆرتێک کە ماڵپەڕی "رادیۆ زەمانە" بڵاوی کردۆتەوە، هەموو مانگێک لە خووی ٣بۆ ٤ کچ و ژن لە لایەن پیاوانی خێزانەکەی خۆیانەوە دەکوژرێن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار