كەشناسی هەرێم رەوشی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ پلەكانی گەرما وەك ڕۆژانی ڕابردو دەبن، بەرزترین پلەی گەرماش لە گەرمیان تۆماردەكرێت و دەگاتە 46 پلەی سیلیزی.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی ئەمڕۆ سێشەممە 18/7/2023، بە گشتی ئاسمانی هەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی دوێنێ، بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر و دهۆک 41 پلە و لە سلێمانی 40 و هەڵەبجە 42 و لە کەرکووکیش 44 پلەی سیلیزی دەبێت.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی کردووە، ئاسمان ساماڵ دەبێت پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 42

سلێمانی: 41

دهۆک : 41

کەرکووک: 45

هەڵەبجە: 43

زاخۆ: 43

سۆران: 41

گەرمیان: 46

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار