دوای ئازاردانی منداڵە ساواکەی هەولێر وەزارەتی تەندروستی رێکاری نوێ دەگرێتەبەر

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه ئه‌و نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌ی تیایدا مافی منداڵێكی تازه له‌دایكبوو پێشێلكرا و ئازاردرا، هه‌وڵی شێواندنی ڕاستیه‌كان و پاساو هێنانه‌وه بۆ ئه‌و دیارده قێزه‌وه‌نه و به‌رده‌وامی سه‌رپێچی و كاری نایاسایی ده‌دات.
لە رونکردنەوەیەکدا وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەکردوە، سەبارەت بە ئازاردان و پێشێلكردنی منداڵێكی تازە لە دایكبو دور لە هەمو ڕەوشتێكی پزیشكی و یاسایی و زانستی، وەزارەتی تەندروستی چەندین ڕێكار و سزای یاسایی گرتۆتە بەر
دەشڵێت، بەداخەوە لەلایەن نەخۆشخانەكە هەوڵ دراوە بۆ شێواندنی ڕاستیەکان و پاساو هێنانەوە بۆ ئەم دیاردە قێزەوەنە و بەردەوامی سەرپێچی و كاری نایاسایی هەیە بەوەی هەوڵ دەدرێت ڕای گشتی و پرۆسەی لێكۆڵینەوە بەلارێدا ببرێت و بشێوێندرێت لەجیاتی ملكەچ بون بۆ یاسا و داوای لێبوردن كردن بەرامبەر ئەو دیاردەیەی ناخی هەمو کۆمەڵگای هەژاند کە دەبێتە هۆکاری لاوازکردنی متمانەی هاوڵاتیان.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ڵێت: "دروستكردنی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه كاری نه‌خۆشخانه‌ی ناوبراو نییه، به‌ڵكو به‌یاسای مافی نه‌خۆش ژماره 4 ی ساڵی 2020 و په‌یڕه‌وی لێكۆڵینه‌وه‌ی كارپێكراو، لێكۆڵینه‌وه كردن ته‌نها كاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیه به‌ئاماده‌بوونی دادوه‌ر و نوێنه‌ری داواكاری گشتی".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "به‌ڕێزێك به‌ناوی سه‌رپه‌رشتیار قسه‌ده‌كات له‌كاتێكدا ئه‌و به‌ڕێزه سه‌رپه‌رشتیار نییه به‌فه‌رمی و هیچ سیفه‌تێكی به‌ڕێوه‌بردنی نییه، ته‌نانه‌ت ڕێگه‌پێدراویش نییه له لیستی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی فه‌رمی نییه و كارمه‌نده‌كانیش ناویان له لیستی ڕێگه‌پێدراوی فه‌رمی نییه بۆ كاركردن له‌م نه‌خۆشخانه‌یه و ئه‌و به‌ڕێزه‌ی به‌ناوی نه‌خۆشخانه قسه‌ده‌كات ته‌واو نایاساییه، چونكه پزیشكی نیشته‌جێی دێرینه و پسپۆڕ نییه، به‌ڵكو له‌ژێر ڕاهێنان و مه‌شقكردندایه و بۆی نییه به‌ناوی نه‌خۆشخانه قسه بكات".

