ئەندامێکی شاندی حکومەتی هەرێم: کۆبونەوەمان لەگەڵ سودانی ئەرێنی بوو

10 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەندامێکی شاندی حکومەتی هەرێم لە بەغدا رایگەیاند، کۆبونەوەیان لەگەڵ محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەرێنی بووە و "هەواڵی خۆش بەرێوەیە." 

ئەندامێکی شاندەکەی حکومەتی هەرێم بە میدیای پارتی راگەیاندووە، کۆبونەوەی ئەمڕۆ لەگەڵ محەممەد شیاع سودانی ئەرێنی بووە، "هەواڵی خۆش هەیە و بەبێ ئەنجام ناگەڕێینەوە."

ئەمڕۆ پێنجشەممە شاندێکی حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم گەشتە بەغدا، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نیوان بەغدا و هەولێر لەسەر پشکی هەرێم لە بودجە. شاندەکە هەریەک لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆیی حکومەتی هەرێمی لەخۆگرتبوو لەگەڵ چەند بەرپرسێکی تری هەرێمی کوردستان. 

 مەسرور بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، "ئەمڕۆ لە بەغدام بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ جەنابی سەرۆکوەزیران و سەرکردەکانی دیکەی عێراق بۆ داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکان".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار