دادگای فیدراڵی سکاڵایەک دژی ناردنی ٧٠٠ ملیار دینارەکە بۆ ھەرێم تاوتوێ دەکات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق ئەمڕۆ بۆ تاوتوێکردنی سێ سکاڵا کۆدەبێتەوە. یەکێکیان پەیوەندی بە ناردنی بڕی ٧٠٠ ملیار دینارەوە هەیە کە دوو مانگە لە لایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەنێردرێت و بڕیارە ئەم مانگەش بنێردرێت. 

بەپێی خشتەی کۆبوونەوەکانی دادگای فیدراڵی عێراق، سکاڵاکە لەلایەن "مستەفا سەنەد" ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دژی سەرۆک وەزیرانی عێراق تۆمارکراوە. 

لە سکاڵاکەدا داوایکردووە دادگای فیدراڵی بڕیاری ژمارە ٢٣٥٠٠ی ساڵی ٢٠٢٣ و  ھەموارەکەی، ھەروەھا بڕیاری ژمارە ٢٣٥٢٠ی ساڵی ٢٠٢٣ی حکومەتی عێراق تایبەت بە پێدانی بڕی دوو ترلیۆن و ١٠٠ ملیار دیناربە قەرز بە حکومەتی ھەرێمی کوردستان رابگرێت، کە مانگانە دەکاتە بڕی ٧٠٠ ملیار دینار.  

سکاڵای دووەم کە دادگەی فیدراڵیی عێراق تاوتوێی دەکات، سکاڵایەکی رائید فەهمی، سکرتێری حیزبی شیوعیی عێراقە کە لەسەر هەریەک لە محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق تۆماریکردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار