نێچیرڤان بارزانی: سلێمانی هەمیشە شارێکی زیندووە بووە و پێگەیەکی دیاری هەبووە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم، لە یادی دامەزراندنی سلێمانیدا پیرۆزبایی لە خەڵکی شارەکە کرد و رایگەیاند، سلێمانی هەمیشە شارێکی زیندوو بووە و پێگەیەکی دیاری هەبووە لە خەبات و قوربانیدان.

سەرۆکی هەرێم لە پەیامێکدا دەڵێت، "بە بۆنەی 239هەمین ساڵیادی بنیاتنانی پایتەختی ڕۆشنبیریی كوردستان، شاری سلێمانیی ئازیزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە خه‌ڵکی شاری هەڵمەت و قوربانی دەكەم.

نێچیرڤان بارزانی دەشڵێت، "سلێمانی هەمیشە شارێكی زیندوو بووە و ڕۆڵ و پێگەیەكی كاریگەر و دیاری هەبووە لە خەبات و قوربانیدان بۆ ئازادی و سەرفرازیی گەلەكەمان.بە ئومێدی ئاوەدانی و گەشە و پێشكەوتنی بەردەوام بۆ سلێمانی و سەرجەم شارەكانی دیكەی كوردستان."

شاری سلێمانی  لەسەر دەستی ئیبراهیم پاشای باباب لە 14ی تشرینی دووەمی 1784 دامەزرا، کاتێک پایتەختی میرنشینەکەی لە ئەردەڵانەوە گواستووە بۆ سلێمانی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار