حەلبوسی: بڕیاڕەکەی دادگـای فـیدڕاڵی جـێگەی سەرسـوڕمانە و بەمـجۆرە رێز لە دەسـتور ناگـیرێت

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لە یەکەم کاردانەوەی دوای بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق سەبارەت بە کۆتاییهێنان بە ئەندامێتیی محەممەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمان، ناوبراو لە لێدوانێکدا سەرسوڕمانی خۆی لەو بڕیارە پیشاندا.
محەممەد حەلبوسی رایگەیاند، "دادگای فیدراڵی کۆتایی بە ئەندامییەتیم هێناوە، بڕیارێکی نامۆیە، سەرم سوڕماوە لەو بڕیارە و نازانم لەکوێوە هاتوە"، وتیشی: "پەنا بۆ رێکاری یاسایی دەبەم بۆ پاراستنی مافی دەستوریم".
ئەمرۆ دادگای فیدراڵی عێراق دانیشتنێكی چاوخشاندنەوەی بە دۆسیەی سكاڵا لەسەر محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئەنجامداوئەندامێتیی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی وڵاتەکە هەڵوەشاندەوە. دوای بڕیارەکەی دادگاش پەرلەمانی عێراق بێ سەرۆکە.
سکاڵاکە لەلایەن لەیس مستەفا حەموود دلێمی، ئەندامی پێشوو پەرلەمان پێشکەش کرابوو کە ئەویش سوننەیە و پێشتر لەلایەن حەلبووسیەوە لە هاوپەیمانی تەقەدووم و پەرلەمانیش دوورخرایەوە.
ئەمڕۆ سێشەممەش، لەیس دلێمی، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، "بەهۆی ئەوەی ساختەکاریی کردووە، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتیی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی دا. ئێمە دوای ساڵێک لە تۆمارکردنی سکاڵاکەماندا سەرکەوتین".
هاوکات باسم خەشان، پەرلەمانتاری عێراق کە لەنێو دادگا لەگەڵ پەرلەمانتار لەیس دلێمی دەرکەوت، وتی، "بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی ئازایانەیە. شانازی دەکەین کە دادگایەکمان هەیە بەهێزترینە لە ناوچەکە".
