پێشمهرگهیهك بە دەستڕێژی گوللە کوژرا
.jpg)
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پۆلیسی ڕاپەڕین رایگهیاند، پێشمهرگهیهكی تهمهن 43 ساڵان لهكاتێكدا له رێگهدا بوه له نێوان قەڵادزێ - ژاراوە تەقەی لێکراوە و بههۆیهوه گیانی لهدهستدا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین له راگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، کاتژمێر 6:00ی ئێوارەی ئهمڕۆ تەرمی هاوڵاتیەک بەناوی ( ئـ . ر . م ) لە ڕەگەزی نێر، لەدایکبوی ساڵی 1980، دانیشتوی ناحیەی سەنگەسەر، پیشەی پێشمەرگە گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ کە شوێنەواری گولله بەسەر جەستەیەوە هەیە.
پۆلیسی ڕاپەڕین دەڵێت: بە گوێرەی زانیاریە سەرەتایەکان ئەو هاوڵاتیە ویستوویەتی بێتە قەڵادزێ، بەڵام لە ڕێگای نێوان قەڵادزێ - ژاراوە تەقەی لێکراوە. دوای ڕووداوەکە دەستبەجێ هێزەکانمان گەیشتونەتە شوێنی مەبەست.
سەبارەت بە دەستگیرکردنی تاوانبارەکە بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە ،دوای گەیشتنی تەرمەکە و گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی و تەندروستی بەڕێکرا وە پەیمانگای پزیشکی دادی سلێمانی، بە فەرمانی دادوەر و بە ماددەی 406 فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بکوژ دەرچووە، لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە.
