سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پێشوازی لە ئێریک شۆڤالیێ، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پێشوازی لە ئێریک شۆڤالیێ، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد. یەکێک لەو تەوەرانەی قسەیان لەبارەوە کردووە، پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 15-11-2023،سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پێشوازی لە ئێریک شۆڤالیێ، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد و لەبارەی کۆبوونەوەکە دەڵێت، باسیان لە دوايين پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى سياسى له عێراق، ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هەناردەکردنەوەی نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست و كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانیشی کردووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمدا هاتووە ،"نێچیرڤان بارزانی به‌رده‌واميى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غداى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان و دوایین سه‌ردانى سه‌رۆكوه‌زيران و وه‌زيرى نه‌وتى عێراق بۆ هه‌ولێر، به "ئه‌رێنى" له قه‌ڵه‌م دا و جه‌ختى له خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور كرده‌وه."
هاوکات لەبارەی دۆخى ئاڵۆزی رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستيش، "هه‌ردوولا باسيان له هه‌وڵه‌كانى رێگرى له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زياترى دۆخه‌كه كرد و داكۆكييان له گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق كرده‌وه. له‌مباره‌يه‌وه هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى عێراق نه‌بێته به‌شێكى ئاڵۆزييه‌كان و سه‌لامه‌تيى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان و ديپلۆماتكاران پارێزراو بێت."
لە ڕاگەیەندراوەکەشدا باس لە سەردانەکەی سەرۆکی هەرێم بۆ پاریس کراوەو دەڵێت، "دوايين سه‌ردانى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ پاريس و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ماكرۆن، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو."
