چەند شارێکی ڕۆژئاوا بەهۆی هێرشەکەی تورکیا بێ کارەبا دەبن

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەهۆی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی تورکیا بۆ سەر ناوچه‌ى ترپه‌سپى له‌ڕۆژئاواى كوردستان چه‌ند شارێكى ڕۆژئاوا به‌ته‌واوى بێ كاره‌با بون.
شەوی ڕابردوو فڕۆکەجەنگیەکانی تورکیا زیاتر لە سێ جار چەند کێڵگەیەکی نەوتیان لە نزیک شارەکانی دێرک و تربەسپی رۆژئاوای کوردستان بۆردومان کرد.
بە گوێرەی زانیارییەکان شه‌وى ڕابردوو فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانى توركیا 3 جار‌و له‌سه‌ریه‌ك بۆردومانى كێڵگه‌ى نه‌وتى (سەیدا)یان كردوه لەنزیک گوندی گردەم هاوكات هێرشیش كراوه‌ته‌سه‌ر كێڵگه‌ى (ئێودایا)و کارگەی پلاستیکیش له‌نزیک بەنزینخانەی شابۆ.
هاوکات وێستگەیەکیشیان لەگوندی بانیشیکێفت کە سەر بەناوچەی سنوریی دێرکه لەسەر سنوری باشوری کوردستان بۆردومانکردوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە لەڕۆژى 5ی ئۆکتۆبەرى ئه‌مساڵدا تورکیا هێرشێكى قورسى کردەسەر ژێرخانی ڕۆژئاوای کوردستان‌و سه‌رجه‌م وێستگەکانی نەوت‌و کارەباو ئاو‌و بەنزینەکانی کردە ئامانج‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه زیانێکی گه‌وره‌ى لێكه‌وته‌وه.

