وردەكاری دەستگیركردن و ئازادكردنی ناڵە سوپەر

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
دوای نزیكەی دوو ساڵ لە زیندانیكردنی، ئەمڕۆ 24ـی تشرینی دووەمی 2023 دادگای پێداچونەوەی هەولێر بڕیاریدا بە ئازادكردنی كچە میدیاكار و وەرزشكار ناڵە سوپەر.
 ناڵە سوپەر لە ڕۆژی 12-5-2022 دەستگیركرا و لە مانگی نۆی هەمان ساڵ بە دۆسیەی ساختەكردنی ساڵنامەی ئۆتۆمبێلێك سزا درا.
ناڵە پێشتر بە مادەی 289ی تایبەت بە ساختەكردن و 298ی بەكارهێنانی نوسراوی فەرمی ساختە، دۆسیەی بۆ كرابویەوە، بەڵام دواتر بڕیارەكە  تەمیز كرایەوە و هەڵوەشایەوە،  جگە لەوە بە دۆسیەی هەڵگرتنی چەك  سێ مانگ زیندانی كرا.
دوای تەواوكردنی ئەم سزایانە، دەبوو  ناڵە سوپەر ڕۆژی 12-11-2023 ئازادبكرێت، بەڵام ئەمجارە لە ژێر بڕگەی یەك لە یاسای 21ـی ساڵی 2003 بۆ پێنج ساڵ و مانگێكی تر بەتۆمەتی سیخوڕیكردن زیندانییەكەی درێژكرایەوە.
 بەڵام دوای چەند ڕۆژێك لە سەپاندنی سزاكەی، ناڵە سوپەر لە تۆمارێكی دەنگیدا سەرجەم تۆمەتەكانی ڕەتكردەوەو تیمی پارێزەرانی  لە دادگای تەمیزی هەولێر، داوای دووبارە پێداچوونەوەیان كرد بە بڕیاری پێنج ساڵ زیندانیكردنی ناوبراو، دواجار ڕۆژی 24ی كانونی دووەم، دادگای تەمیزی هەولێر، بڕیاری سزادانی ناڵەسوپەری بە یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرو زیندانیكردنی بۆ ماوەی پێنج ساڵ هەڵوەشاندەوەو دەستبەجێ ناوبراو ئازادكرا.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار