لیرەی توركی دابەزینێكی بەرچاوی تۆماركرد

5 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی
ئەمڕۆ دابەزینی بەهای لیرەی تورکی لە بازاڕەکانی جیهان، لە بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی ئاستێکی پێوانەیی تۆمار کرد، بە جۆرێک لە ئێستادا هەر ١٠٠ دۆلارێکی ئەمریکی بەرامبەرە بە دوو هەزار و ٩٥٠ لیرەی تورکی.
لە مێژووی دراوی تورکییدا، ئەمە جاری یەکەمە دابەزینی بەم شێوەیە بەخۆیەوە دەبینێت لە ماوەکانی ڕابردووشدا بانكی ناوەندی توركیا چەندین ڕێكارییان بە مەبەستی ڕێگەگرتن لە دابەزینی زیاتری بەهای لیرە گرتەبەر، بەڵام ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لیرە زیاتر بەهاكەی خۆی لەدەست دەدات.
ئەم دابەزینە لە دوای ئەوە دێت، کە رۆژی ٢٨ی مانگی ئایاری ئەمساڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ جارێکی دیکە بە سەرۆکی تورکیا هەڵبژێردرایەوە، وەک شارەزایانی بواری ئابووریش پێشبینیان کردووە نرخی لیرەی تورکی بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار