وەزیری دارایی عێراق: هەرێم داهات و لیستی مووچەی فەرمانبەرانمان پێنادات

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 
وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند هەرێم لەساڵی رابردوودا هیچ داهاتێكی رادەستی بەغدا نەكردوە، تەنها رۆژانە 50 هەزار بەرمیل نەوتی رادەستی پاڵاوگە حكومییەكان كردوە. ئەندامێكی لیژنەكەش دەڵێت وەزیری دارایی پێڕاگەیاندین مانگانە ناردنی پارە بۆ مووچە بەردەوام دەبێت بەو مەرجەی هەرێم پابەندبێت بەناردنی زانیاری تەواوی لیستی ناوی مووچەخۆران و بڕی موچەكانیان و دەرماڵەو لێبڕینەكان بۆ وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ كە تائێستا نەیان ناردوە. 
ئەمڕۆ یەكشەمە 21ی كانونی دووەمی 2024، دوای كۆبوونەوەكەیان لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق،  عەتوان عەتوانی، سەرۆكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند "دۆسیەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەكەدا ئامادەیی هەبوەو وەزیری دارایی دووپاتیكردوەتەوە، هەرێمی كوردستان لەساڵی 2023 دا هیچ داهاتێكی دارایی رادەستی حكومەتی فیدراڵی نەكردوە، تەنها رۆژانە 50 هەزار بەرمیل نەوتی رادەستی پاڵاوگە حكومییەكان كردوە".
عەتوانی ئەوەشی خستوەتەڕوو "لەگەڵ وەزیری دارایی تاووتوێی ئەو كێشانەیان كردووە كە روبەڕووی جێبەجێكردنی بودجە بونەتەوە، بەتایبەت بڕگەكانی دامەزراندن و گرێبەستەكان، رێشكەوتون لەسەر تەواوكردنی خشتەكانی هەژماركردنی خەرجییە داراییەكان بەئامانجی دەستپێكردنیان لەساڵی 2024".
هاوكات د.نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەبارەی كۆبوونەوەكەیان لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوەو ئاماژەی بەوەداوە كە كۆبوونەوەكەی لیژنەی بەئامادەبوونی وەزیری دارایی فیدڕاڵ بۆ بەدواداچوون بووە سەبارەت بەجێبەجێكردنی بودجەی ساڵی رابردوو گفتوگۆكردن لەبارەی ئامادەكاری  هەمواری یاسای بودجەی فیدڕاڵی بۆ ساڵی 2024.
 ئەوەشی خستوەتەڕوو كە لەوەڵامی پرسیارێكیدا لەوەزیری دارایی لەبارەی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم پێیڕاگەیاندین "خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بودجەی فیدڕاڵی لەمانگی یەكی ئەمساڵەوە كە بەبڕی 618 ملیار دیاریكراوە مانگانە بەردەوامدەبێت، بەمەرجێك هەرێم پابەندبێت بەناردنی زانیاری تەواویی لیستی ناوی مووچەخۆران و بڕی موچەكانیان و دەرماڵەو لێبڕینەكان بۆ وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ وەك ئەوەی لەناوەڕۆكی نوسراویان لە 16ی ئەم مانگە ئاماژەی پێدراوە".

  
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار