هاوڵاتی زانیاریی نوێ لەبارەی بودجەوە دەخاتەڕوو

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەندامێکی لیژنەی ئابووری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت، ئەگەر یاسای بودجە لە پەرلەمان هەمواربکرێتەوە لە بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستانە، ئاماژەی بەوەشکرد هەردوو حکومەتی عیراق و هەرێمی کوردستان پابەندنابن بە یاساکانەوە.

دارا سێکانیانی، ئەندامی لیژنەی ئابووری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەبارەی کێشەی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عیراق بە هاوڵاتی راگەیاند "هەردوو حکومەت مووچە و قوتی خەڵکیان کردووەتە قوربانی ململانێ سیاسییەکانی نێوان خۆیان".

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو "ئەگەر یاسای بودجە لە پەرلەمان هەمواربکرێتەوە و بڕیاری لەسەر بدرێت لە بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستان ئەوا شتێکی باشە، ئەوکات هەر لایەنێک پابەندنەبێت بە یاساکەوە دەتوانرێت سکاڵای لەسەر تۆماربکرێت، بەڵام گرفتەکە لەوەدایە کە زۆرجار پابەندنەبوون بەو یاسایەوە".

هەروەها روونیشیکردەوە "گرفتە کەڵەکەبووەکانی رابردوو، پابەندنەبوون بە یاسا و رێککەوتنەکان و نەبوونی متمانە کێشەی سەرەکی نێوان هەردوو حکومەتی عیراق و هەرێمی کوردستانە".

لەبارەی ناردنی ٦١٨ ملیار دینارەکەی بەغداوە سێکانیانی وتی "هەر خولەکە و بڕیارێک دەدرێت، بۆیە دیارنییە بە‌‌غدا کەی پارەکە دەنێرێت".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار