بە تۆمەتی تەقەکردن لە هاوڵاتییەک تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی تۆمەتباری رووداوێکی تەقەکردنی ڕاگەیاند کە لە گەڕەکی ئەقاری شاری سلێمانی تەقەی لە هاوڵاتییەک کرد.
لە ڕاگەیەندراوێکدا دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد "هێزەکانی بەرێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە ماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر، توانیان تۆمەتباری رووداوێکی تەقەکردن لە هاوڵاتییەک دەستگیربکەن، کە ڕووداوەکە لە گەڕەکی (ئەقاری) سلێمانی لە شەوی ٣٠ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤ لە کاتژمێر ١٢:٤٥ خولەک ڕوویداوە، دوای ئەوەی هێزەکانی ئاسایش چوونە شوێنی ڕووداوەکە، هاوڵاتییەک بریندارکرابوو، دەستبەجێ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون ئەنجامدرا و توانرا تۆمەتباری سەرەکی ڕووداوەکە بەناوی (أ.ع .ع) دەستگیربکرێت".
دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕاشیگەیاندووە "لەئێستادا تۆمەتبار بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش ڕاگیراوە".
