داوا دەکرێت کورد بایکۆتی دانیشتنەکانی پەرلەمانی عیراق بکات

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر بەغدا پارە بۆ هەرێمی کوردستان نەنێرێت، پێویستە ئەندامانی کورد بایکۆتی دانیشتنەکانی پەرلەمان بکەن.
کاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ڕایگەیاندووە "هیچ مانایەکی نییە بڕیاری تەمویلکردنی مووچەی هەرێم جێبەجێ نەکرێت کە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقە".
ئاماژەی بەوەشکردووە "هەتا رۆژی پێنجشەممە ١ی شوباتی ٢٠٢٤ وەزارەتی دارایی حکومەتی ئیتحادی ٦١٨ ملیارەکە نەنێرێت و گرەنتی نەدات کە مانگەکانی داهاتووش دوایناخات، پێویستە پەرلەمانتارانی کورد و هەموو فراکسیۆنە کوردستانیەکان وەک فشار بایکۆتی دانیشتەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بکەن، بەمەش دەتوانین دانیشتنەکان پەکبخەین و گرفت بۆ رێژەی یاسایی دانیشتنەکان دروست بکەین".
