هاوڵاتی زانیاری لەسەر کاتی دابەشکردنی مووچە ئاشکرا دەکات
.jpg)
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەرجەم بیانوەکانی حکومەتی عێراقیان بڕیوە و لە سبەینێوە دوای گەیشتنی ئەو پارەیەی بڕیارە لە بەغداوە بێت وبە بەکارهێنانی 618 ملیار دینارەکە دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت.
ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران و حکومەتی هەرێم و پەرلەمانتارە کوردەکان لە بەغدا ئەوەی لە توانایاندا بێت کردویانە، هەمو بەربەستەکانیان حکومەتی بەغدایان تێپەڕاندوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەر قسەوباسێک لە بارەی کەمی پارەی پێویست بۆ موچە کراوە دورە لە راستییەوە، چاوەڕوان بن لە دوای گەیشتنی ئەو 618 ملیار دینارەی بریارە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بخرێتە سەر هەژماری دارایی حکومەتی هەرێم دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت.
سەرچاوەیەكیش لە وەزارەتی دارایی تایبەت بە هاوڵاتی ئەوەی ئاشكراكرد، وەزارەتی دارایی ههموو ئامادهكارییهكی كردوه بۆ دابهشكردنی موچهو ههموو پلانهكانیش بهوشێوهیهن لە چەند ڕۆژی داهاتودا دوای خستنە سەری پارەکە بۆ سەر هەژماری وەزارەتی دارایی، دهست بهدابهشكردنی موچهی فهرمانبهران بكرێت، و لەنزیكترین كاتدا لیستی موچە رادەگەیەنرێت .
لای خۆشیەوە جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە هاوڵاتی راگەیاند، بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەتی دارایی پابەندە بە ناردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان و وەزیری دارایی ناتوانێت بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران جێبەجێ نەکات.
پێشی وایە، تێکەڵییەک لەنێوان بەشەبودجە و مووچەی هەرێمی کوردستان لە بەغدا دروستبووەو دەڵێت، ئەم شەش سەد و هەژدە ملیار دینارە بەشە بودجەی هەرێمی کوردستانە نەک مووچە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان بە داهاتی ناوخۆ بڕیارە ئەو کورتهێنانە پڕبکاتەوە کە بەهۆی ناردنی پارە لە بەغدا دروست دەبێت، چونکە مانگانە هەرێمی کوردستان پێویستی بە زیاتر لە 900 ملیار دینارە بۆ دابینکردنی مووچە.
گهیشتنی 618 ملیارهكهی بهغدا لەکاتێکدایە، زیاتر لە50 ڕۆژە موچەخۆرانی هەرێم موچەیان وەرنەگرتوەو چارەنوسی موچەی سێ مانگی ساڵی ڕابردوشیان تائێستا بهنادیاری ماوهتهوه.
