دابەشکردنی مووچە کۆتایی بە بایکۆت و ناڕەزایەتییەکان دەهێنێت؟

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
. بەهۆی پێنەدانی مووچەی چوار مانگەوە لەلایەن مامۆستایانی وانەبێژ و هەمیشەییەوە زیاتر لە چوار مانگە بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین بەردەوامی هەیە.
هەروەها ئەمڕۆ چوارشەممە ٣١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ هەر یەک لە دادگای سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی و کارمەندانی تەندروستیی ئیدارەی راپەڕین چەند فەرمانگەیەکی دیکەش بەهۆی نەبوونی مووچەوە بایکۆتی دەوامیان راگەیاند و تادێت بازنەی بایکۆت و ناڕەزایەتی لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان فراونتردەبن.
سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی سلێمانییش دەڵێت "تاوەکو هەفتەی داهاتوو مووچە دابەشنەکرێت، ئەوا بایکۆتی دەوام دەکەین".
ئێوارەی ئەمڕۆ ٦١٨ ملیار دینارەکەی بەغدا گەیشتە هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی و ئابووریی رایگەیاند "لە سبەینێوە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت".
هەرچەندە بڕیارە لە سبەینێوە دابەشکردنی مووچە دەستپێبکات، بەڵام دیارنییە کە فەرمانبەران و مامۆستایان کۆتایی بە بایکۆت دەهێنن یاخود نا.
