تۆماری بایۆمەتری دەنگدەران دەستپێدەکات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عیراق/ئۆفیسی ھەڵبژاردنەکانی سلێمانی بۆ ماوەی ٢٠ رۆژ پرۆسەی تۆماری بایۆمەتری دەستپێدەکات.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عیراق/ئۆفیسی ھەڵبژاردنەکانی سلێمانی ڕایگەیاند "پرۆسەی تۆماری بایۆمەتری بەڕووی دەنگدەران واڵادەکرێت و تیایدا لەدایکبووی ساڵی ۲۰۰٦ و هەموو ئەو دەنگدەرانەی کە پێشتر خۆیان تۆمارنەکردووە بەشێوەی بایۆمتری دەگرێتەوە".

ئاماژە بەوەشکراوە "پڕۆسەکە سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١ی شوباتی ٢٠٢٤ تاوەکو ٢٠ی شوبات بۆ ماوەی ٢٠ رۆژ بەردەوام دەبێت، ئارەزوومەندانی پڕۆسەکە دەتوانن سەردانی یەکێک لە ناوەندەکانی تۆمارکردن بکەن بە مەبەستی تۆمارکردنیان و دروستکردنی کارتی دەنگدانی بایۆمتری بۆیان".

پێداویستییەکانی پڕۆسەکە: ١- کارتی نیشتیمانی یان ناسنامەی باری (شارستانی و ڕەگەزنامە). ٢- فۆڕمی خۆراک. ٣- بەڵگەنامەی نیشتەجێبون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار